وەزیری دادی هەرێم: دادگای فیدراڵیی عێراق رۆڵی لە قووڵکردنەوەی ململانێیەکانی هەولێر و بەغدا هەیە
  2023-01-24       335       

وەزیری دادی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق رۆڵی لە قووڵکردنەوەی ململانێیەکانی هەولێر و بەغدا هەبووە.

ئاوێنە: وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان توێژینەوەیەکی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی بڵاوكردووەتەوە لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند تایبەت بە پرسی نەوت و گاز بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا وەزیری داد بڕیارەکەی 15ـی شوباتی 2022ـی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەکو "نەبوو" هەژمار دەکات.

وەزیری دادی هەرێم دەڵێت، بڕیارەکە "هیچ پاڵپشتییەکی دەستووری و یاسایی نییەو دادگاکە بەو بڕیارەی رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینیوە لە قووڵکردنەوە و ئاڵۆزکردنی ململانێیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی".

باسی لەوەشکردووە "بڕیارەکە دوورە لە راڤەیەکی بڕواپێهێنەر کە چوونییەک بێت لەگەڵ بڕیاری مادەکان کە پشتی پێبەستووە لەگەڵ واقیعی یاسایی و مادییەکانی هەردوو سکاڵاکە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×