هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد شاهۆ حوسێنی، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی "بێلا چاو" ڕفێندرا.
ئاوێنە: حوسێنی، گۆرانیبێژی خەڵکی پاوەیه، ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ پشتیوانیی له خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران گوتووه و دواتر لەلایەن هێزەکانی حکوومەته‌وه لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ 23/1/2023، شاهۆ حوسێنی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری پاوه‌ی سه‌ر به كرماشان ڕفێندراوه. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە، ئەم هونەرمەندە دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی گۆرانییه‌كی ڤیدیۆیی بە ناوی "بێلا چاو" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە، ئه‌و گۆرانییه ڕه‌مزی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لانی چه‌وساوه‌یه.