2023-01-24   286     
رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ بەڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندان له‌مساڵدا.
ئاوێنە: رێبوار بابكه‌یی، به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی سوورین له‌سه‌ر جێبەجێکردنی په‌یامی بارزانی كه ئه‌مری كردبوو پێویسته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان خولی شه‌شه‌م له ئه‌مساڵدا 2023 بكرێت، هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان كه له 18ی ئه‌م مانگه ده‌رچوو، چوار خاڵی له‌خۆ گرتبوو، یه‌كێك له‌و خاڵانه په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی كه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردن بكرێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "په‌یامه‌كه‌ی بارزانی ده‌هێنینه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تر تاوتوێی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵانه‌ی كه له به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیماندا هاتبوو بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن، داوامان كرد كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه و ئاماده‌یی خۆشمان نیشان دا بۆ ئەوەی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به فره‌بازنه‌یی، یان چواربازنه‌ییش بكرێت و، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كمان ده‌ربڕی بۆ زه‌مینەسازیی بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه داوامان كرد، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بکات بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگه یاساییانه‌ی له به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پەر‌له‌مانی كوردستاندا هەن''.