ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: دانانی پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەت نایاساییە.
ئاوێنه: سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، دانانی پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەت لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە نایاساییەو داوای گرتنەبەری رێكاری یاسایی بۆ دانانی پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكەین.
ئاماژەشیكردوە، تا پارێزگاری بانكەكە سەربەخۆیی لەكارەكەیدا هەبێت و لەبەردەم لێپرسینەوەی پەرلەماندا بەدروستی ئەركەكانی بەجێبهێنێت، هەر پارێزگارێكی بانكی ناوەندی بەوەكالەت لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە دانرابێ كەوتۆتە ژێر كۆنترۆڵی سەرۆك وەزیران و رێگا یاساییە دروستەكە نەگیراوەتەبەر.