رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن چوار تۆمه‌تباره‌وه رفێندرا، دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر تۆمه‌تباره‌كان داوای 95 هه‌زار دۆلاریان ده‌كرد بۆ ئازادكردنی، به‌ڵام هێزه‌كانیان به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد توانیان له‌ناحیه‌ی گاپیلۆنی سه‌ر به قه‌زای چوارتای پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن و تاوانلێكراویش ئازاد بكه‌ن.
ئاوێنه: ئاسایشی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، رۆژی 14ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن چوار كه‌سه‌وه پلان دانرابو بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی سنوره‌كه‌مان بڕفێنن، دوای ئه‌وه‌ی به فێڵ تاوانلێكراویان بردبو بۆ ناحیه‌ی گاپیڵۆن و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆری جه‌سته‌ییان داب‌و، داوای بڕی 95 هه‌زار دۆلاریان كردبو تا ئازادی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به ئاسایشی راپه‌ڕین توانیمان شوێنی تۆماتباران بدۆزینه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ین و تاوانلێكراویش ڕزگار بكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكردوه، "له ئێستادا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه به بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕانیه به پێی مادده‌ی 421 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".