نزیکەی 20 رۆژە نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت راگیراوە و بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هیچ گرفتێکی تەنکنیکی لە هەولێر و بەغدا نییەو لەبەر نەمانی دەفتەری خامە.
ئاوێنە: لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە روداوی راگەیاند، لەبەر "نەبونی دەفتەری خام"، نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت راگیراوە.
وتیشی"مامەڵەی هاوڵاتیان لە هەولێرو بەغداش رایی دەکرێن، بەڵام گەڕاندنەوەی پاسپۆرتەکە گرفتی بۆ دروستبوە".
لەبارەی ئەو کەسانەی کە نەخۆشن یان کارێکی تایبەت و زۆر پێویستیان هەیە، لیوا هێرش وتی"دەفتەری یەدەگمان بۆ ئەو کەسانە داناوەو بە خێرایی پاسپۆرتیان بۆ دەگەڕێتەوە".
نەبونی دەفتەری خامی پاسپۆرت، نزیکەی 20 رۆژە کێشەی دروستکردوە، بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەی هەرێمی کوردستان "لەم رۆژانەدا چارەسەر دەکرێت".