كەشناسی: شەپۆلێكی بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
  2023-01-24       709       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە رۆژی شەممەی داهاتوەوە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو هاوكات لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژى شەممە رێکەوتى 28-1-2023 شەپۆلێکى باران بارین رو لەناوچەکەمان دەکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمە باران و بەفر بارین."

وتوشیەتی"رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، بەڵام لە رۆژى دوشەممەو سێشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت باران بارین لەتەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە، ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت."

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە رۆژى چوارشەممەی داهاتو کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بێت .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×