بەڕێوەبەری بانكێك لە سلێمانی ئاشكرایكرد لە مانگی داهاتوەوە موچەی خانەنشینانی شارستانی سنورەكە بە كارتی ئەلیكترۆنی دابەش دەكرێت.
ئاوێنە: شۆخان عومەر، بەڕێوبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەمانگی داهاتوەوە موچەی خانەنشینی شارستانی لەڕێی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش دەکرێت.
وتیشی: لەقۆناغی دوەمی ئەم پرۆسەیە خانەنشینی سەربازیش دەگرێتەوەو ئەوانیش کارتی ئەلکترۆنییان بۆ دروستدەکرێت. واتە هەمو خانەنشینێکی سلێمانی بەو کارتە موچە وەردەگرێت.