سەلاحەدین دەمیرتاش: لەسەر بەربژێری هاوبەش ڕێکبکەون ئەگینا هەمووتان دەکەونە زیندانەوە
  2023-01-25       381       

سەلاحەدین دەمیرتاش داوای هەڵبژاردنی بەربژێرێکی هاوبەش لەلایەن پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و هەدەپەی کرد.

ئاوێنە: سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە هۆشداریی بە ڕێبەرانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان و هەدەپە داوای کرد تا بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەربژێرێکی هاوبەش یەک بگرن، ئەگینا چارەنووسی هەموویان سەرکوت و کەوتنە زیندان دەبێت.

دەمیرتاش بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تویتەر نووسی: سێ ساڵە کە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیدی مۆکراسی هەوڵ دەدەین بەڵام هەر کەسێک لەوانە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان هیچ هەوڵێکیان نەداوە.

گەل بە هەژاری و سەرەڕۆییان هاوپیەمانی دیمۆکراسیان پێک هێناوە.

ناوبراو بە هۆشداریی بە بەرپرسانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان لەوانە هەدەپە نووسی: ئێشتا تەنیا 4 مانگ کاتمان هەیە. هەر کات دەوترێت بەربژێری هاوبەش هەمووان هەوڵ دەدەن کە بەربژێری هاوبەش نەناسێندرێت. لۆژیکی ئێوە چی لێ هاتووە؟

بەدەنگی من ڕێبەرانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانە، بەناچار هەموومان دەوری یەک کۆ دەبینەوە. یان لە دەرەوە یان لە ئێرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×