دادگای فیدڕاڵی عێراق ناردنی هەر بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
  2023-01-25       500       

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی هەر بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: به‌پێی ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ری نیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریداوه‌ به‌ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە گواستنەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک له‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاندوه‌، "دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە گواستنەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەرکردوه‌، بەو پێیەی پێشێلکردنی یاسا و مادەکانی دەستورە".

ئاماژەی بەوەشکردوه‌، "بڕیارەکە لەسەر بنەمای سکاڵایەک دەرچوە کە پێشتر له‌ دادگای فیدراڵی تۆمارکرابو".

ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدابو 400 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام تائێستا پاره‌كه‌ ره‌وانه‌نه‌كراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×