خەزعەلی: پێویستە رێز لە بڕیارەكانی دادگا بگیرێت
  2023-01-25       825       

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دژی ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بڕیاریدا، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق رایگەیاند، پێویستە رێز لە بڕیارەكانی دادگا بگیرێت و دوربكەوینەوە لە گرژیی و بڕیاردانی خێرا.

ئاوێنە: قەیس خەزعەلی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا وتی"دوپاتیدەكەینەوە كە دەسەڵاتی دادوەریی كۆڵەكەی دەوڵەتی عێراقە، داوای پێویستی رێزگرتن و پابەندبون بە بڕیارەكانی دەكەین. هەر پێشێلكردنێكی بڕیارو دامەزراوەكانی رەتدەكەینەوە."

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق وتوشیەتی"پێمانوایە تاكە رێگە بۆ سەقامگیریی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی ماقەكان، پابەندبونە بە دەستور. دەبێت دوربكەوینەوە لە گرژی و بڕیاردانی خێرا و هەروەها بەردەوام بین لەسەر گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ گەیشتن بە ئەنجامێك كە دەستەبەریی مافی هەموان لە سایەی دەستوردا بكات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×