د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، هەوڵمان زۆر داوە كە قوت و بژێوی خەڵكی هەرێمی كوردستان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت، بەڵام هەر جارەو بەبیانویەك دادگای فیدراڵی بڕیار لە دژی خەڵكی هەرێم دەدات.
ئاوێنە: د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان، بە سایتی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هۆكارێكی سەرەكین تا ئەوەی هەمو كات دادگای فیدراڵی بژێوی خەڵك وەكو چەكێك بەرامبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان بەكاربهێنێت".
وتوشیەتی""بەپێی دەستور مافی خەڵكی هەرێمی كوردستانە كە وەك پارێزگاكانی دیكەی عێراق سودمەندبن لەو ئابورییەی كە لە وڵاتەكەدا هەیە، ئەمە جگە لەوەی حكومەتی عێراق تا ئێستا هیچ قەرەبویەكی ئەو هەمو زیانەی هەرێمی كوردستانی نەكردوەتەوە كە لەسەر دەستی رژێمی عیراق زەرەرمەندبون."
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی وتوشیەتی"لە رابردو و ئێستاشدا هەوڵمان زۆرداوە كە قوت و بژێوی ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان نەكرێت بەڵام هەر جارەو بەبیانویەك دادگای فیدراڵی بڕیار لەدژی خەڵكی هەرێم دەدات و جارێكی دیكە سزای خەڵكی دایەوە."