میدیای فەرمی یەكگرتوو ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی تورکیا رۆژی دووشەممە صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی ( سولەیمان سۆیلو ) وەزیری ناوخۆی تورکیایان لە شاری ئەنقەرە کردووە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەساتەکەی پارێزگای ماردین.
ئاوێنە: لە کۆبوونەوکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند ئەمینداری گشتی سوپاسی بەڕێز وەزیری ناوخۆی کرد لە مەڕ بەدواداچوون و خەمخۆری بەڕێزیان لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانباران.
وەزیری ناوخۆ پرسە و سەرەخۆشی خۆیان دووپاتکردەوە و جەختیانکردەوە لە بەردەوامی بەدواداچوون و بە ئەنجامگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان.