بەرپرسێكی پارتی: رێككەوتن لەگەڵ بەغدا كراوە بگەڕێینەوە كەركوك و بەئازادی كاری سیاسی بكەین
  2023-01-31       743       
كەركوك/بارەگایەكی پارتی دیموكرات دوای چۆڵكردنی. فۆتۆ: كەركوك ناو

بەرپرسێكی پارتی لە كەركوك ئاشكرایكرد، رێككەوتن لەگەڵ بەغدا كراوە كە چەند مەرجێكی ئێمە جێبەجێ بكرێن و بگەڕێینەوە كەركوك و بارەگاكانی خۆمان وەربگرینەوەو بە ئازای كاری سیاسیی خۆمان بكەین.

ئاوێنە: مەسعود مەلا پەروێز، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکان لە کەرکوک بەڕێوەچو، بەڵام ئێمە بەشداریمان لە هیچ کۆبونەوەیەک نەکردوەو پەیوەندیشمان لەگەڵ لایەنەکان باشەو سەردانیشیان دەکەین، بەڵام بەشداری لە کۆبونەوەکان ناکەین."

مەسعود مەلا پەروێز وتیشی''دۆخی کەرکوک تا ئێستاش بە سەربازیکردنی بەردەوامە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەم نزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوەو بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکوک، چونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێ بکرێن، یەکێک لەوانە دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوەو چیتر بەسەربازی نەکرێت و هێزەکان بچنە دەرەوەو بگەڕێینەوە بۆ کەرکوک و بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوەو بتوانین بە ئازادی کاری سیاسیی خۆمان بکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×