وتەبێژی حكومەتی هەرێم: هەر كات داهاتی پێویست دابین كرا، موچە دابەش دەكرێت
  2023-02-02       811       

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی یەك، رایگەیاند، هەر كات وەزارەتی دارایی داهاتی پێویستی دابین كرد، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.

ئاوێنە:

ئاوێنە: جوتیار عادل، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی یەك، رایگەیاند، هەركات وەزارەتی دارایی داهاتی بۆ موچە دابینكرد، وەک مانگەکانی پێشو موچە دابەشدەکرێت و بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی موچە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی، ئێمە وەكو حكومەت پێشتریش توانیومانە بەردەوامی بە دابەشكردنی موچە بدەین بەبێ 200 ملیارەكەی بەغدا، ئەوە 14 مانگە حكومەتی عێراق تەنها دو جار 200 ملیارەكەی ناردوە، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە دابەشكردنی موچە.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×