بافڵ تاڵەبانی بۆ پلاسخارت: بەم مەرجانە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین
  2023-02-02       1370       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ئەمشەو پێنجشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، مەرجەكانی یەكێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەخاتەڕو و هەردولاش جەخت لە "كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی" دەكەنەوە.

ئاوێنە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ئەمشەو لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە كۆبونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردن، ناكۆكییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكراو جەخت لە "كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی كرایەوە."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بۆچونی لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پرۆسەكە یەكێك بو لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە و بافڵ تاڵەبانی وتی"ئێمەو زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تریش لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لەوادەی خۆیدا، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوەو پێکهاتەکان نوێنەرایەتی خۆیان هەڵبژێرن و وەک کارتی فشار بەکارنەهێنرێن. جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەش پەیوەستە بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی بێگەردەوە لە وادەی دیداریکراوی خۆیدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×