وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن هاتنى وشكه‌سه‌رمایه‌كى به‌هێز بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامده‌بێت‌و پله‌كانى گه‌رماش ده‌چنه ژێر سفرى سیلیزیه‌وه".
ئاوێنە: ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، هۆشداریی به‌هاوڵاتیان دراوه له‌هاتنى سه‌رمایه‌ك كه ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامده‌بێت.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، "ناوچەکە بەگشتی‌و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، شەپۆلێکی سەرما ڕوی تێدەکات کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە دەستپێدەکات تاوه‌کو چوارشەممەی داهاتوو بەردەوامده‌بێت".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، پلەکانی گەرما له‌هه‌رێمى كوردستان بەشێوەیەکى به‌رچاو نزمدەبێتەوەو لەزۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی شەودا بۆ ژێر سفری سیلیزی نزمدەبێتەوە بەسەنتەری شارەکانیشه‌وه.