پێشبینی دەكرێت هەفتەی داهاتو بەفر لە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە ببارێت
  2023-02-07       578       

شارەزایەكی كەشوهەوا پێشبینی دەكات رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتو شەپۆلێكی بەفربارین رو لە هەرێمی كوردستان بكات و سەنتەری شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای كەشوهەوا، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی" بەگوێرەی دوایین گۆڕانکارییەکان ئەگەر ھەیە لە ئێوارەی رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتو 11/02/2023 شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانمان بگرێتەوە کە کاریگەرییەکانی زیاتر لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەیە."

وتوشیەتی"لەدەستپێکی دابارینەوە پێشبینی دەکرێت بە بەفر لەسەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستپێبکات و بەفر تا بەرزاییەکانی 500 مەتر لەئاستی ڕوی دەریا ببارێت و تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 12/02/2023 بەردەوامی ببێت."

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×