به‌رپرسێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، پارتی ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌كانی نێوانیان دواخراوه.
ئاوێنە: مه‌حمود محه‌ممه‌د وته‌بێژی پارتی به‌میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى وتوه، "وه‌كو پارتی ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌كانی نێوانمان دواخراوه، ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ردانه‌كه‌شمان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، باسی گرفت‌و مه‌ترسییه‌كانمان كرد‌و له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش له‌مساڵدا، هه‌ردولا هاوڕابوین‌و جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوانمان له‌وباره‌یه‌وه كرده‌وه".
وته‌بێژى پارتى ده‌ڵێت:"بڕیاربوو هه‌فته‌ی دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه جارێكی دیكه كۆبونه‌وه‌ی دوه‌م ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی دواخراوه‌و ئه‌وان ئاماده‌ییان نه‌بوو كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن".
له‌دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى هه‌ولێر كه ڕایگه‌یاند، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیه‌و ده‌توانێت موماره‌سه‌ى مافه سیاسییه‌كانى خۆى بكات، یه‌كێتى ڕه‌خنه‌ى له‌پارتى گرت‌و بڕیاریدا كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵدا ڕابگرێت.