گەنجێکی خەڵکی سلێمانی لەکاتی رۆیشتنی بەرەو ئەوروپا لە فەڕەنسا کوژرا.
ئاوێنە: گەنجەکە ناوی "ھەڵکەوت ئەحمەد دەرویانی"یە، باوکی ھەڵکەوت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند، کوڕەکەی لە کاتی خەودا لەناو کیسەخەودا مافیا داویەتی بەسەریاندا و کوشتویانە.
ھەڵکەوت ئەحمەد تەمەنی 34 ساڵ بوەو ماوەی پێنج مانگ بوە کوردستانی بەرەو ئەوروپا بەجێھێشتوە بۆ ئەوەی لەیەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا نیشتەجێ بێت، دواجار لە فەرەنسا بوەو ھەر لەوێش کوژراوە.