سروە عەبدولواحید: دوای كشانەوەی سەدرییەكان پەرلەمانی عێراق ئەڵێی قوتابخانەی سەرەتاییە
  2023-02-16       889       

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لە قوتابخانەی سەرەتایی دەچێت، بەتایبەت لە دوای كشانەوەی فراكسیۆنی سەدرییەكان و دەیانەوێت وەك خوێندكاری سەرەتایی، پەرلەمانتار تەنها بۆ "بەڵێ" دەست بەرزبكاتەوە.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، ئەمشەو پێنجشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند"پەرلەمانی عێراق لە قوتابخانەی سەرەتایی دەچێت بەتایبەت لەدوای کشانەوەی فراكسیۆنی سەدرییەكان، هەمو شتەكان لە ژورەكانی دەرەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ دورخستنەوەی ئەو دەنگانەی كە گفتوگۆ دەكەن، لەبەرئەوەی زیان بە تەندروستی هەندێک دەگەیەنێت."

وتوشیەتی"پەرلەمان، كۆمەڵێك پەرلەمانتاری هاوشێوەی خوێندكاری سەرەتایی دەوێت كە تەنها بۆ (بەڵێ) دەستیان بەرزبكەنەوە."

سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی كردۆتەوە كە "كۆمەڵێك بابەت هەن لە دانیشتنەكانی داهاتودا قسەیان لەبارەوە دەكەین بۆ ئەوەی جوڵە بخەینە نێو پەرلەمان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×