ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست پاداشتی ژمارەیەك لەو پێشمەرگانە خەرجناكات كە خانەنشین دەبن، لە كاتێكدا مانگانە هاوكاری لە هاوپەیمانان وەردەگیرێت و داهاتی نەوتی فرۆشراویش زیادیكردووە.
ئاوێنه: باڵانبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی یهكێتی، رایگهیاند ''هەموومان پێشمەرگەین و ئێستاش دەرماڵە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرجناكرێت لە كاتێكدا كە داهاتەكانی حكومەت زیادیانكردووە''.
راشیگەیاند، “حكومەتی هەرێم هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرێت و داهاتی نەوتی فرۆشراو زیادیكردووە و لە گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار قازانج دەكەن، بەڵام پاداشتی خانەنشینیی هێزەكانی پێشمەرگە خەرجناكەن”.