كەشناسی : پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
  2023-02-17       315       


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەمەی شارەكانی بڵاو كردەوە كە لە هەردوو رۆژەكەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئاوێنه‌: كەشناسی سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی شارەكان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ پێنجشەممە.

ڕاشیگەیاند: ئاڕاستەی با بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەكەشی لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت، مەودای بینینیش لەنێوان (9 – 10) كیلۆمەتر دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەمەی شارەكان، كەشناسی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێك كات نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزمترین پلەكان لە زۆربەی ناوچەكان هەر بە نزمی دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین بە نزیكەی ( 1 تا 2 ) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ هەینی.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئاڕاستەی با بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەكەشی لەسەرخۆو مامناوەند دەبێت، هەروەها مەودای بینین لەنێوان (9 – 10) كیلۆمەتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە.

هەولێر: 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی

دهۆك: 10 پلەی سیلیزی

كەركوك: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×