نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2023-02-24       388       

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت نزیك دەبێتەوە لە 83 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلارو 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 76 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ پلانی روسیا بۆ كەمكردنەوەی هەناردەكردن لە بەندەرەكانی رۆژئاوای وڵاتەكەوە لە مانگی داهاتودا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×