بۆ یەکەمجار دوای 30 ساڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی کیێڤی کرد
  2023-02-27       492       


وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی کیێڤی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە و بڕی 410 ملیۆن دۆلاریشی وه‌ک هاوكاری پێشکەشی ئۆكرانیا کرد.

ئاوێنه‌: بۆ یەکەمین جار دوای زیاتر لە 30 ساڵ سەربەخۆیی ئۆکرانیا، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلینیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە له‌ كیێڤه‌وه‌ رایگەیاند، لەگەڵ ئۆکرانیا کاردەکەن، بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانە ئابوورییەکان لەو ئەو وڵاتە کەمبکەنەوه‌.

راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانی ئۆکرانیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×