ئێران دوو دیپلۆماتکاری ئەڵمانیا لە وڵاتەكەی دەركرد
  2023-03-02       330       

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاری ئەڵمانیای لە تاران ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: بە پێی هەواڵێكی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاری ئەڵمانیای ڕاگەیاند و وتی کە ئەوان بە هۆی هەڵسووکەوتی نابەرپرسانە و دەستێوەردانی نایاسایی حکومەتی ئەڵمانیا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەرکراون.

ناوبراو بە ئاماژەی بەوەشكرد، کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر گوشارەکان، بەهێزەوە هەنگاو دەنێت.

کەنعانی ئەوەشی وت: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکارییە بە پێی ڕێزی بەرامبەر، بەڵام ئەگەر لایەنێک بیەوێت بنەماکان و سەروەری نیشتمانی لە بەرچاو نەگرێت، هەر بژرادەیەکی دیکە جێبەجێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×