سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆ ده‌بنه‌وه‌
  2023-03-03       416       

بەرپرسى مەکتەبى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاشکراى کرد بڕیارە سبەى بە مەبەستى یەکلاییکردنەوەى پرسى هەڵبژاردن، سەردانى یەکێتیى بکەن و تاوتوێى چەند بابەتێک بکەن.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3/3/2023، هاوار محەمەد، بەرپرسى مەکتەبى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان،  ڕاگەیاند:" لە کۆبوونەوەى یەکەمماندا، کە لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لەگەڵ یەکێتی ئەنجاممان دا، لەسەر چەند بابەتێکى تایبه‌ت به‌ بەڕێوه‌چوونى هەڵبژاردن گفتوگۆمان کرد و لەسەر زۆربەى خاڵە ناکۆکەکان ڕێک کەوتین".

وتیشى:" تەنیا خاڵێک کە ماوە یەکلایى بکرێتەوە، بابەتى کورسىیی پێکهاتەکانە، کە ئێمە وەک پارتى ئەو بابەتەمان داوەتە دەست پێکهاتەکان و ڕامانگەیاندووە کە دەبێت ئەوان یەکلایی بکەنەوە و ئێمە بە بڕیارى ئەوان ڕازین".

هاوار محەمەد باسى ئەوەشى کرد:" بڕیارە سبەى شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەى و تاوتوێى ئەو بابەتەو پرسەکانى دیکەى هەڵبژرادن سەردانى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بکات لە هەولێر".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×