كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی "قادیا"ی سه‌ر به قه‌زای سێمێل، ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌ناوی (س.ئ.ح) دۆزرایه‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆكیش ده‌ڵێت كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی خنكاندنی ئه‌و كچه ده‌ستگیر كردوه.
ئاوێنە: هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك به كه‌ناڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی رووداوه‌كه كردووه، ده‌ریشكه‌وتوه كه كچه‌كه خۆی دانیشتووی شاری دهۆكه، به‌ڵام له سنووری قه‌زای سێمێل خنكێندراوه".
"هێزه‌كانمان كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی خنكاندنی ئه‌و كچه ده‌ستگیركردوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشیان بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌ركردووه". هێمن سلێمان وای وتوه.