محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، دەڵێت، سیستمی فرەبازنەیی هەڵبژاردن بۆ هەرێمی كوردستان مەترسیدارە، چونكە بە بڕوای ئەو دەبێتە هۆی گەڕانەوەی دوئیدارەیی. دەشڵێت، بابه‌تی هه‌ڵبژاردن وای لێبێت ئه‌مه‌ریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوەكان بێنه سه‌ر خه‌ت و پێیان بڵێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئەوە نەنگییە.
ئاوێنە: محەمەد حاجی مەحمود، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، وتی"له‌بایه‌تی هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت كورد خۆی بڕیار بدات...بابه‌تی هه‌ڵبژاردن وای لێبێت ئه‌مه‌ریكاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوەكان بێنه سه‌ر خه‌ت و پێیان بڵێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌مه نه‌نگییه‌و ناخۆشه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له نێوان دو هێز كۆتایی پێدێت، ئه‌ویش پارتی و یه‌كێتیین."
ئەوەشی خستۆتەڕو" ئه‌گه‌ر ئه‌و دو هێزه له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، ئه‌وا لەسەدا 70ی گرفته‌كان نامێنن و حزبه‌كانی دیكه‌یش هاوكاریان ده‌بن، بۆیه ئه‌و دو حزبه بڕیاری هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن، بیانه‌وێت ده‌كرێت و نەیانه‌وێت ناكرێت، پێشی ده‌خه‌ن، دوای ده‌خه‌ن، هه‌مو بڕیاره‌كان لای ئه‌و دو حزبەن."
له‌باره‌ی یه‌ك بازنه‌یی و فره بازنەیی هەڵبژاردن، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی"بۆ كوردستان فره‌بازنه‌یی ده‌بێته گرفت، به‌تایبه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وه‌تا 83 بازنه بۆ عێراق بوه‌ته گرفت، دوای ساڵێك نه‌یانتوانی حكومه‌ت دروست بكه‌ن، ئێستا عێراق په‌شیمانه‌و ده‌یه‌وێ فره‌بازنه‌یی بكاته‌وه به یه‌ك بازنه، فره‌بازنه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیدارتره، چونكه كوردستان بۆ خۆی ئیداره‌یه‌كی هه‌یه، به‌ڵام واقعییه‌ن دو ئیداره‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌تا هێز جیاوازه‌و پاره جیاوازه، هه‌مو شته‌كان جیاوازن، پارتی 2 بۆ 3 په‌رله‌مانتاری هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی، یه‌كێتی به هه‌مان شێوه له دهۆك و هه‌ولێر هه‌یانه، ئه‌م فره بازنه‌ییه واده‌كات ئه‌م كه‌مینه په‌رله‌مانتارانه نه‌مێنن، كه نه‌ما، خۆی لەخۆیدا ده‌بێته دو ئیداره‌یی، كه پارتی كورسی له سلێمانی نه‌بو و یه‌كێتی له هه‌ولێر نه‌یبو، ئیتر دو ئیداره‌یی چییه؟“