لاهور شێخ جەنگی وەڵامی قسەكانی فازڵ میرانی دەداتەوە
  2023-03-04       1707       

ئۆفیسی میدیایی لاهور شێخ جەنگی وەڵامی لێدوانەكانی ئەمڕۆی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێری پارتی دەداتەوەو ستایشی قسەیەكی و رەخنە لە قسەیەكی دیكەی دەگرێت.

ئاوێنە: ئۆفیسی میدیایی لاهور شێخ جەنگی لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"وەک ئۆفیسی میدیایی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی دەستخۆشی لە فازڵ میرانی دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی هەمو ئەو چەواشەکارییانەی دو هەفتەی ڕابردوی میدیاکانی دەباشان دەهۆڵیان بۆ دەکوتا کە گوایە پارتی دەستی هەبوە لە دەرچواندنی بڕیاری دادگای هەولێر لە بەرژەوەندیی لاهور شێخ جەنگی."

بەڵام ئۆفیسی میدیای لاهور شێخ جەنگی رەخنەی لە قسەیەكی دیكەی فازڵ میرانی گرتوەو وتویەتی"لە هەمانکاتدا ئەگەر بێتو ئەو بۆچونەی فازڵ میرانی لەسەر باوەڕبون بە دادگای بەغداو باوەڕ نەبون بە دادگاکانی کوردستان بۆچونی هەمو پارتی بێت، ئەوکات هەمو ئەو کەیسە یاساییانەی کە لە ماوەکانی ڕابردو کێشەی خستە بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەکەونە ژێر پرسیارەوە."

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بابەتی هاوسەرۆكیی یەكێتی لە دادگای بەغدا یەكلایی كراوەتەوەو پارتی مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×