دوای ئەوەی پزیشكێك لە دهۆك رایگەیاند، فەرماندەیەكی سەربازیی پارتییەوە چونەتە سەر ماڵەكەی و لێدراوەو سەرانەی لێسەندراوە. ئەمڕۆ شەممە، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك دەڵێت، دادگا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كێشه‌كه‌ی نێوان فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌و پزیشكه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات و دەشڵێت: "كێشه‌كه له‌سه‌ر پرسی مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی بوە."
ئاوێنە: عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك، ئەمڕۆ شەممە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌مان به‌ستوه‌و ده‌مانه‌وێت رونكرده‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بده‌ین. كێشه‌ی نێوان فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌و پزیشكه‌كه‌ی دهۆك، خۆی له خۆیدا كێشه‌یه‌كی كۆنه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پیشه‌ی پزیشكی و پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه نه‌بوه، به‌ڵكو له‌نێوان دو هاوڵاتی ئاسایی شاره‌كه‌دا رویداوه‌و له‌سه‌ر پرسی مامه‌ڵه‌یه‌كی داراییه‌وه بوە."
وتیشی، "دادگا به‌رۆڵی خۆی هه‌ڵده‌ستێت و كێشه‌كه یه‌كلاییده‌كاته‌وه، مافی كه‌سیش ناخورێت. هیوادارین هاوڵاتییان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كێشه‌كه گه‌وره‌تر نه‌كه‌ن و با دادگا به ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت."