لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی، "لەئاهەنگی هاوسه‌رگیریی کوڕەکەم ویستیان برا گەورەکەی دەستگیربکەن، بەڵام خۆشبه‌ختانە ئێستا لای خۆمەو شەوەکەیان لەخێزانەکەم تێکدا بەڵام تۆڵەی دەکەمەوە".
ئاوێنه: لیوا چەتۆ ساڵح، یه‌كێك بو له‌نزیكه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی، دوای ڕوداوه‌كانی 8ی ته‌مموزی 2021، گه‌ڕایه‌وه لای بافڵ تاڵه‌بانی‌و وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و بریكاری وه‌زیری ناوخۆ به‌رده‌وام بو، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی درا له‌پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ، كه‌وته ناكۆكی قوڵه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای یه‌كێتی‌و ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی نه‌بو. دواتر‌و له‌دژی گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتی، چووه به‌غداو له‌سودی لاهور شێخ جه‌نگی له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق شاهێدیدا.
دەقی نامەكەی لیوا چەتۆ ساڵح بۆ كوڕەكەی:
نامەیەکی کراوە بۆ دکتۆر هادی کوڕم
کوڕی خۆشەویستم، دکتۆر گیان!
هەڵگری نازناوی شەهید دكتۆر هادی سەربەرز و کاکی گەورەم.
بەڕاستی نازانم چۆن داوای لێبوردنت لێ بکەم کە نەمتوانی لە رۆژە پیرۆز و پڕشادییەکەتدا بەشداربم، بمبەخشە کە نەمتوانی شایەتی ژیانی نوێت بم و موحیببەت و نازی باوکایەتیت پێ ببەخشم
جەرگەکەم دیارە قەدەر وای کردووە هەر لە ساڵانی 1970 کانەوە لە ویستگە جیاجیاکانی ژیانماندا، وەک لە باپیرە گەورەتەوە بۆمان ماوەتەوە ( باوكی شەهیدم کە لە شەڕێکی پاڵەوانانەی دەستەویەخەدا بە خەڵتانی خوێنەوە لە شاخی قەرەسردی دوکان وەک فەرماندەیەکی( سەرلق)ی ئەوكات له شەڕێکی سەختدا بەدیل گیرا و لە شۆڕشە نوێیە کەشماندا مامۆستابوو ڕابەرایەتی دەکردین) ئێمەش بۆمان ماوەتەوە کە مەخابن تا ئەم ساتەش سوچەکانی ژیانمان تەنراوە بە دەربەدەری و ئازار‌و خوێن و زیندانی و راوەدونان.
تەنیا و تەنیاش بەهۆی رادەستنەبوون و تەسلیمنەبوونمانەوە.
هەر ٨ هەشت شەهیدەکانمان ( باپیرت و حەوت مامەکانت ) بۆ ئەم خاکەو یەکێتی و خۆشگوزەرانی کورد تاشەهیدبونیان نەسرەوتن، بەڵام دیارە قەدەر وایکردووە تاوەکو ئێستا هەوری شوم و ڕەشی سەرمان لانەچێت و ئازادیمان وەدی نەیەت.
کوڕی شیرینم من هەوڵم دا لەگەڵت بم بەڵام بۆ پاراستی بۆنە پیرۆزەکەت تاقە براکەم ( مامت سە باح)و برا تاقانەکەت( كاكه ئاوات)م لە جیاتی خۆشم کردنە هاوبەشی بۆنە پیرۆزەکەت، بەڵام بەداخەوە تینووەکانی شەڕو ئاژاوەو هێزە کانی (سه رجادەی قیرو نیروی تازه نه فه س ) و قوڕمیش کراو، پڕکراو لە باڵانس و وەحدە، کە وتنە حاڵەتی شپرزەیی و پەلەقاژە و چاو دێری و هێزجوڵاندن و هەوڵی تێکدانی بۆنەکەتان و ویستیان بە ئازاردانی کاکی تاقانەت مێژویەکی ڕەش بخەنە تۆمارە پڕ لە شەرمەزاریەکانیان.
کوڕی عاقڵ وسەنگینم پیرۆزبایت لێدەکەم و دەڵێم بێ خەم و ئارامبە، ئێستا کاکت ئاوات لای خۆمە....
بەڵێنی ئەوەش لە باوکت وەربگرە کە لە کاتی خۆیدا ئەم غەدرانەی دەکرێن بە دەستێکی پۆڵایین تۆڵەیان دەکرێتەوە، بەڵێن بێت بۆنە هێشتنی ئەو عەقڵیەت و هەڵسو کەوت و نەریتە نامۆیانە لە گەڵ هەموو هاوئازارەکانم هەمو توانام بخەمە گەڕ بۆ ئەوەی حزبی شەهیدان بخەینەوە سەر شاڕێ ی خۆی تاوەکو تۆ‌و نەوەکانمان و کوردستانیان بە ئارامی ژیانبکەن.
باوکت لیوا چەتۆ
کوڕی شەهید ساڵح سعید