ئاراس شێخ جەنگی: ئێمە خاوەنی یەكێتین
  2023-03-04       2881       
ئاراز شێخ جەنگی

دوای ئەوەی‌ ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، لەبازگەی سلێمانی - دوكان رێگریی لێكراو لاهور شێخ جەنگی بەهێزێكەوە گەیشتە بازگەكە، لەرونكردنەوەیەكدا ئاراس شێخ جەنگی ده‌ڵێت، "ئێمە خاوەنی یەكێتین‌و بۆی ژیاین‌و خەباتمان بۆیكرد، نەوەك ئەو یەكێتیەی ئەو [بافڵ تاڵەبانی] ناوی ناوە شێتخانە.

ئاوێنه‌: ڕونکردنەوەیەک لەئاراز شێخ جەنگی-یه‌وه‌:

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردو بافڵ تاڵەبانی لەکۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر ڕایگەیاند، من حەزم لەو شێتخانەی حیزبایەتیە، دیارە ئەمە سوكایەتیەكی گەورەیە بەیەكێتی‌و بەو خەباتەی كە زیاتر لە ٢٢ هەزار كەس لەپێناویدا شەهیدبوون، ئەو حیزبە گەورەو خاوەن مێژوو قوربانی دانەو ئەو حیزبەی سەرۆکەکەی جەنابی مام جلال بوو خاوەنی ڕوبارێک خوێن و داستانە کەچی ناوبراو ناوی لێنا شێتخانەی حیزب، بۆیە منیش وەک وەڵامێکی تەنز ئامێز پۆستێکم کرد وتم یەکێتی شێتخانەکانی کوردستان بەو مانایەی باشترە ناوبراو مادەم حەزی لەشێتخانەیە با واز لەیەکێتی بێنێ و حیزبێکی تر بەناوی یەکێتی شێتخانەکانی کوردستان دابنێ، بۆیە دوپاتی ئەوە دەکەمەوە کە ئێمە خاوەن و دڵسۆزی ئەو یەکێتیەین کە بۆی ژیاین و قوربانی و خەباتمان بۆ کردوە بەشانازیەوە. نەوەک ئەو یەکێتیەی ئەو ناوی ناوە شێتخانە یان یەکێتی نوێ، لەگەڵ ڕێزم..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×