ئەبوبەكر هەڵەدنی: مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتار رێكخراوەتەوە و نابێت لە 4 ملیۆن دینار زیاتر بێت
  2023-03-05       536       

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوە لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیایەکی یەکێتی راگەیاند، لە خولەكانی پێشتر هەر پەرلەمانتارێك یەك هەفتە دەوامی بكردایە بە مووچەی شەش ملیۆن و 400 هەزار دینار خانەنشین دەكرا، بەڵام لەم خولەی پەرلەماندا بابەتی خانەنشینیی پەرلەمانتار رێكخراوەتەوە.

ئاوێنە: راشیگەیاند، ئێستا بابەتی خانەنشینیی پەرلەمانتار بەشێوەیەك رێكخراوەتەوە، ئەگەر 40 ساڵ خزمەتی هەبێت كاتێك خانەنشین دەبێت مووچەكەی لە یەك ملیۆن بۆ یەك ملیۆن و 250 هەزار دینار تاوەكو چوار ملیۆن دینار وەردەگرن، كە هیچ پەرلەمانتارێك نییە لەم خولەی پەرلەماندا بە چوار ملیۆن دینار خانەنشین بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە خەڵكی بەهێز لە خولەكانی داهاتوو دابنرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان رۆڵی خۆی بگێڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×