وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌نی 42 ساڵان له‌لایه‌ن "کوڕێکی خەزوریەوە کوژراوە لەسەر کێشەی کۆمەڵاییەتی كوژراوه".
ئاوێنه: هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانمان ئاگادارکرانەوە بەبونی ڕوداوێکی کوشتن لە شەقامی کوران، دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گەشتنە شوێنی ڕوداو و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا، لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی (ش، ع، ق) كوژراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه تەمەنی 42 ساڵه و خاوه‌نی پێنج منداڵه، لەلایەن "کوڕێکی خەزوریەوە کوژراوە لەسەر کێشەی کۆمەڵاییەتی كوژراوه".
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، "لەکاتی ئێستادا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر".