ئه‌ندامێكی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له لیستی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، باس له ڕۆژی تیرۆركردنی مه‌لا عه‌بدوڵای قه‌سرێ ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو کە ناكرێت ئه‌وانه‌ی به‌ئاشكرا مامۆستایان شه‌هید كرد، ئیستا به ئازادانه بسووڕێنه‌وه.
عوسمان كانی كورده‌یی، پەرلەمانتاری دەست لەکارکێشاوەی کۆمەڵی دادگەری، به میدیایه‌كی پارتی راگه‌یاند: ''باشترین وه‌فا بۆ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌سرێ، زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێبازی ئه‌و سه‌ركرده دڵسۆزانه، ئه‌و سه‌ركرده پاكانه‌یە بۆ خه‌ڵك و خاك و نیشتمانه‌كه‌یان و داواكارم له خۆشه‌ویستانی مامۆستا هەوڵ بدەن بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌كانی مامۆستا وه‌ك تێكه‌ڵاویی كۆمه‌ڵایه‌تی و دینداری و ڕێزگرتن و ڕه‌وشتبه‌رزی و هیوادارین ئه‌و ڕه‌وشته جوانه‌ی مامۆستا ڕه‌نگ بداته‌وه، ئێستا كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌بێ هه‌وڵ بدات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی مامۆستا و ئەرکی كۆمه‌ڵه ئه‌مه بكات و لای كه‌می ده‌بێت ڕێبازه‌كه‌ی به‌رنه‌درێت و ئه‌گه‌ر هەرچییان پێ بكرێت، بۆی بكه‌ن.''
وتیشی: ''ئێمه هه‌موومان موسڵمانین، ئێمه خۆمان جیا ناكه‌ینه‌وه، به‌س ئێمه‌ی ئیسلامی ده‌بێت قورئان په‌یڕه‌و بكه‌ین، قورئان 'قیساسی داناوه، واته تۆڵه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت هه‌ركه‌سێك كه‌سێك بكوژێت، ده‌بێ بكوژرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر كوشتنه‌وه‌ت پێ ناكرێت، به‌لانی كه‌می ده‌توانی هەڵوێستێك، یان بایكۆتێکت هه‌بێت و خۆشه‌ویستی و نزیكبوونه‌وه‌شت نه‌بێت بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه خوێنی ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه‌ی ڕشت، من گلەییم زۆره و له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسم كردووه كه وه‌ك پێویست نەڕۆیشتوون به‌ده‌م خوێنی مامۆستاوه.''
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئاخۆ له ڕۆژی تیرۆركردنی عه‌بدوڵا قه‌سرێدا ده‌بوو عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی دادگەری، په‌یامی خۆی هه‌بوایه دژی ئه‌و كوشتنه، یان هێرش بكاته سه‌ر حكوومه‌ت؟ عوسمان كانی كورده‌یی وتی: ''باشترین تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئەوەیە کە تاوه‌كوو ده‌سه‌ڵاتێكی دادگه‌رانه‌ت ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌وزا دروست نه‌بێت، به لایه‌نی كه‌مەوە تێكه‌ڵاوی و خۆشه‌ویستی و سۆزت له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه نه‌بێت كه به نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی چووه خوێنی مامۆستا و به‌ناحه‌ق شه‌هیدی کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تییه كه‌متره.''
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: ''به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان، مامۆستا عەبدوڵا قەسرێ بە ناحەق شەڵاڵی خوێن کرا. و كەسیش تۆڵەی نەكردەوە.''