حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به موڵكه‌كانی ئه‌وقافدا ده‌كات و به ئه‌لیكترۆنییان ده‌كات.
ئاوێنە: نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "ئه‌نجومه‌نی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بڕیاری داوه پێداچوونه‌وه به موڵكه‌كانی ئه‌وقافدا بكرێت".
نه‌به‌ز ئیسماعیل بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی وتی: "پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌و موڵكانه‌ی هی ئه‌وقافن پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و به گوێره‌ی نرخی بازاڕ خه‌مڵاندنیان بۆ ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا بێت، واته نابێت هیچ لایه‌ك زه‌ره‌ر بكات".
وتیشی: "ئه‌و موڵكانه‌ی نرخیان زۆر هه‌رزانتره له نرخی بازاڕ پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كی په‌یڕه‌وی ناوخۆی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كاریشی له‌سه‌ر كراوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاشكراشیكرد كرد كه "پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی موڵكه‌كانی ئه‌وقاف ده‌ستی پێ كردووه، هه‌موو موڵكه‌كانی وه‌قف له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن و هه‌نگاوی زۆر باشیان بڕیوه و گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی باش بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی مامه‌ڵه به‌و موڵكانه‌وه بكرێت".