هەر کرێکارێکی بیانی 250 هەزار دینار نەدات، دەستگیردەکرێت
  2023-03-06       515       

حکومەتی عێراق لەبارەی کرێکارانی بیانی لیژنەیەک پێکدەهێنێت و پەیوەستیان دەکات بەوەی ناوی خۆیان لە وەزارەتی کار تۆمار بکەن، لەکاتی ناو تۆمارکردنیش 250 هەزار پێبژاردنیان لێ وەردەگیرێت، ئەگەر نا دەستگیر دەکرێن. 

ئاوێنە:  ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: ئەم هەفتەیە لیژنەکە دەست بە کارەکانی دەکات، 45 رۆژ مۆڵەت دەداتە کرێکارانی بیانی تاوەکو ناوی خۆیان لە وەزارەتی کار و فەرمانگەی نشینگە تۆمار بکەن.
 
ڕاشیگەیاند: هەر کرێکارێک لەو ماوەیەدا ناوی تۆمارکرد 250 هەزار دینار پێبژاردنی لێ وەردەگیرێت، لەکاتێکدا پێشتر ملیۆنێک و 500 هەزار بوو، پاشان مۆڵەتی کارکردنی پێدەدرێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر هەر کرێکارێکی بیانی ناوی تۆمار نەکات، 5 ساڵ رێگەی پێنادرێت بێتە عێراق." 
 
لەوبارەوە، ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی ڕایگەیاند، "ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندییەکی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، تەنیا بۆ ئاگاداربوون، نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو لیژنەیەدا بەشدارە.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×