ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق واده‌ى په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق 170 ترلیۆن دیناره".
ئاوێنە: موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندبكرێت، له‌ڕۆژانی داهاتودا بینه‌ر‌ی گه‌یشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ن بۆ په‌رله‌مان‌و ڕه‌نگه له‌مانگی نیسان په‌سه‌ندبكرێت".
ده‌شڵێت:"نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به65 دۆلار بۆ هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی 3 ملیۆن‌و 500 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه دیاریكراوه، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ‌و باج‌و كورتهێنان‌و قه‌رزه‌كان پێشبینیده‌كه‌ن پڕۆژه‌یاساكه بگاته 170 ترلیۆن دینار".