ھونەر جەمال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنو پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی حكومهتى ھەرێم ئاشكرایكرد، "پاڵپشت بەنوسراوی بانکی ناوەندیی عێراق، وەزارەتی دارایی حكومهتى هەرێم، سەرجەم وەزارەتو دامودەزگاکانی حكومەت پابەند دەکات، کە بەنرخی بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵە بەدراوی دۆلار بكەن، كە بۆ هەر 100 دۆلارێك 130 هەزار دینارە".
ئاوێنە: وتیشى، "ئەو بڕیارە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كاڵاو كەلوپەلو خۆراكیش دەبێت، لەخاڵە سنورییەکانو فڕۆکەخانەکان، پارەی ڕەسمی گومرگی کاڵاکان لەسەر بازرگانانو كۆمپانیاكان بەڕێژەی یەك لەسەر هەشت کەمدەکرێتەوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخی کاڵاو شمەک دەبێتو نرخەكەیان کەمێک دادەبەزێت".
بهوتهى بەرپرسەكهى وەزارەتی دارایی، "ئێستا بڕیارەكە لەخاڵە سنورییەكانی هەرێمو فڕۆكەخانەكان جێبەجێدەكرێت، پێشتر ڕەسمی گومرگی لەخاڵە سنورییەكانو فڕۆكەخانەكان بەجۆرێك بوو، هەر 100 دۆلارێك بە145 هەزار دینار ئەژماردەكرا، بەڵام ئێستا 100 دۆلار بە130 هەزار دینار ئەژماردەكرێت، ئەگەر بارێك گومرگەكەی هەزار دۆلار بوبێت، پێشتر یەك ملیۆنو 450 هەزار دینارمان لێوەردەگرت، بەڵام ئێستا یەك ملیۆنو 300 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، بۆیە بەگشتی هەر بارێك، كە لەدەرەوە دێتە هەرێم پارەی ڕسمی گومرگی كەمدەكرێتەوە، ئەوەش كاریگەریی دەبێت بۆ دابەزینی نرخی كاڵاكان".