شه‌پۆلێكی بارانبارین و تۆز وخۆڵ رو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
  2023-03-06       438       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لەناوچە شاخاویە بەرزەکان، هه‌روه‌ها بەرزبونەوەی تۆز وخۆڵ بەهۆی زیادبونی خێرایی با رودەدات، ده‌شڵێت، تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت.

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لەناوچە شاخاویە بەرزەکان و هەروەها تاوەباران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باکوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر ) و بەرزبونەوەی تۆز وخۆڵ بەهۆی زیادبونی خێرایی با، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری خێرایی با و تۆزو خۆڵ کەم دەبێتەوە

 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی بە (2-3 ) پلە، خێراىی با / مام ناوەند  دەبێت ( 15  -  30) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 30  كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی سێشەممە ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم و لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەشێوەی تاوەباران و هەورە بروسکە دەبێت، لەکاتەکانی دوایینیوەڕۆ دابارین دەوەستێ و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە. 
 
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، نزمبونەوەى پلەکانى گەرما لە سنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت و ئەگەرى بارینى تەرزە لە هەندێك ناوچەى سنورى پارێزگاى سلێمانى.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک:  17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ:   19 پلەى سیلیزى
سۆران:  18 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  24 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى /  6-  3 -  2023

​​​​

 

​​

 

​​​

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×