ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ پرس كۆده‌بێته‌وه كه ته‌وه‌رێكیان خستنه‌ڕووی "كاره ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده"یه.
ئاوێنە: فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 6ی ئاداری 2023، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت: "بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی كاره ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "خستنه‌ڕووی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای (به‌ركاركردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شوشتنه‌وه و مایه و مایه‌داركردنی تیرۆری فیدراڵی)، له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌خرێته‌ڕوو".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راشیگه‌یاند كه "له بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیاكانی بواری ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو".