به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مانگانه پێویستی به زیاتر له پێنج ملیار دیناره بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، "گشتاندنمان كردووه و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی قوتابیان ده‌كه‌ین".
ئاوێنە: د. توانا نه‌جه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به لانیكه‌مه‌وه مانگانه پێویستی به پێنج ملیار و 600 ملیۆن دیناری ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.
ڕاشیگەیاند: به‌خۆشخاڵییه‌وه فه‌رمانی دابه‌شكردنی پاڵپشتییه داراییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ده‌رچووه و بۆ ساڵی دووه‌مه له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا پاڵپشتیی دارایی كه له ساڵی 2014ـه‌وه راگیرابوو، خه‌رجده‌كرێت.