هێزەكانی پاراستنی گەل: تورکیا بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر گەریلا
  2023-03-07       373       

هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای توركیا بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردووەتە سەر سەنگەرەکانی گەریلا لە چەمچۆ و دەوروبەری چەمی لۆلان لە خواکوڕک.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە بڵاویكردەوە، هێرشەکانی سوپای تورکیا لە دژی هێزەکانمان بەردەوامە و لەو چوارچێوەشدا سەنگەرەکانی شەڕ لە چەمچۆ و دەوروبەری چەمی لۆلان لە خواکوڕک ١٢ جار بە کاتیۆشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە بەشێكی تری ڕاگەیەندراوەكەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە: "دوێنێ لەلایەن سوپای توركیاوە سەنگەرەکانی بەرخودانمان لە سیدا جارێکی دیکە بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کران".

بەردەوامیی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر پەكەكە لەكاتێكدایە، كەجەكە لە نۆی شوباتەوە هەموو چالاكییەكانی گەریلای دژ بە سوپای توركیا ڕاگرتووە، بەهۆی بومەلەرزەكەی باكوری كوردستان و توركیاوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×