ئه‌ندامێكى شاندى دانوستانكارى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر چوارخاڵ له‌گه‌ڵ شاندى پارتى گه‌شتونه‌ته ڕێكه‌وتن‌و خاڵى ناكۆكى هه‌ردولا كورسى پێكهاته‌كانه.
ئاوێنه: لوقمان وه‌ردى، ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى یه‌كێتى به‌میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوه، ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى رێكه‌وتون هه‌رێمى كوردستان دابه‌شى چواربازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بكرێت‌و داتاى حكومه‌تى فیدڕاڵى به‌كاربهێندرێت بۆ دابه‌شكردنى كورسى به‌سه‌ر بازنه‌كانداو داتاى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بكرێته بنه‌ڕه‌تى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم‌و دابه‌شكردنى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان نیوه‌ى به‌پێى ریزبه‌ندى لیستى هێزه‌سیاسیه‌كانبن‌و نیوه‌ى به‌پێى ڕیزبه‌ندى ده‌نگه‌كانبن.
لوقمان وه‌ردى وتیشى، "خاڵى ناكۆكى یه‌كێتى‌و پارتى كورسى پێكهاته‌كانه‌و یه‌كێتى پێیوایه پێویسته كورسى پێكهاته‌كان بۆ ئه‌و پێهاتانه‌بێت‌و حزبه‌كان قۆرخى نه‌كه‌ن بۆخۆیان".
په‌رله‌مانى كوردستان له111 كورسى پێكهاتوه‌و 11كورسى تایبه‌ته به‌پێكهاته‌كان‌و به‌شێك له‌حزبه‌كانى هه‌رێم پێىانوایه، ئه‌م كورسیانه له‌لایه‌ن پارتیه‌وه قۆرخكراوه‌و له‌ململانێكاندا به‌كارده‌هێنرێن دژى حزبه‌كانى تر.