دوو کەس هەوڵیانداوە بەڵگەنامەی ساختە لە فەرمانگەکان بەکاربهێنن
  2023-03-07       364       


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستویانە بەڵگەنامەی ساختە دروستبکەن و لە فەرمانگەکان بەکاریبهێنن.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار کۆکرایەوە کە کاری ساختەکاری بەڵگەنامە و مۆر و دەفتەری رەگەزنامەی ساختە دروستدەکەن، لە چالاکییەکدا توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بە هاوکاری پۆلیسی فریاکەوتنو ئاسایش سلێمانی دەستگیربکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک مۆر و رەگەزنامەی ساختەدا کە تۆمەتبارەکان بە نیاز بوون بەڵگەنامەی پێ ساختە بکەن و لە فەرمانگەکاندا مامەڵەی پێوە بکەن".

باسیلەوەشکرد:" لە ئیستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕفیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٢٩٨ و ٢٨٩ لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×