لە ناوچەی پیشەسازی كەلار تەقە لە پیشەوەرێك كراو كوژرا
  2023-03-07       400       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوچەی پیشەسازی كەلار لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لە پیشەوەرێك كراو كوژرا. پۆلیس چونەتە شوێنی روداوەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لەهاوڵاتییەک کرا و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەوەی کوژراوە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار کاری تۆڕنەچییە بەناوی (نەوزاد ئەحمەد محەمەد)  لەدایکبوی 1974 دانیشتوی قەزای کەلار گەڕەكی ئازادی."

پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە كە "لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە."

وتوشیەتی، پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×