لیستی هاوبەشی مامۆستایانی کوردستان: دابەشكردنی موچە بەم شێوازە بەردەوام بێت هەڵوێستمان دەبێت
  2023-03-08       644       

لیستی هاوبەشی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئەو شێوازە لە دابەشكردنی موچە لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، هەر مانگە و بە بیانویەک حکومەت شەڕی دەروونی لەگەڵ موچەخۆران دەکات و دواخستنی چەند رۆژێک لە هەر مانگێکدا ئاماژەیە بۆ خواردنی موچەی مانگێکی دیکە. هۆشداری لە هەبوونی هەڵوێستی دیکەش دەدەن.

ئاوێنە: لە راگەیاندراوەکەی لیستی هاوبەشی مامۆستایانی کوردستاندا بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێن، "بە لیستی موچەی پڕ شەرمەزاریتان، شەڕی دەروونی موچەخۆران مەکەن."

ئەوەش هاتووە، "لەگەڵ ئەوەی بڵاوکردنەوەی لیستی موچە بێبەڵێنی حکومەت نیشان دەدات بەرامبەر فەرمانبەران بەگشتی، لەهەمان کاتدا هەرجارە و چەند رۆژێک دوادەخرێ، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە حکومەت نەیتوانیوە راستگۆیانە وەک حوکمڕانێک بەرپرسیارێتی موچەخۆران لەئەستۆ بگرێت."

داواکریشن حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆتایی بە بەم جۆرە لە راگەیاندنی لیستی موچە نهێنێت و خاوەنی بەڵێنێ خۆی بێت، کە هەموو ٢٥ی مانگێک و بێ دواکەوتن موچە دابەشبکرێت .

هۆشداریش دەدەنە حکومەتی  هەرێم، بە دووبارەبوونەوە ئەم شێوازە لە دابەشکردنی موچە، قبوڵی ناکەن و کاردانەوەی مامۆستایانی بەدوادا دێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی  هەرێم لە رابردوودا بەڵێنی دابوو بەوەی لە هەموو ٢٥ی مانگێکدا دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەی بەڵێنەکەی جێبەجێنەکردووە، فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی ئازاردان و هێشتا موچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×