کەشناسى هەرێم هۆشدارى لەبارەى شەپۆلێکى بارانى بەلێزمە دەدات
  2023-03-08       740       


کەشناسى هەرێم هۆشدارى دەدات کە شەپۆلێکى بارانى بە لێزمە هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژى پێنج شەممە کاتەکانى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت .

ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ لە ئێوارە کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو بەشێک لە پارێزگاى کرکووک و ئیدارەى گەرمیان .

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت پاشان شێوازى دابارین دەگۆڕێت بۆ لێزمە بارانى بەردەوام و هەورە تریشقە کاریگەرى ئەم شەپۆڵى باران بارینە تا رۆژى پێنج شەممە کاتەکانى نیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت .

دەشڵێت، زۆرترین ڕێژەى دابارین لە بەرەبەیانى رۆژى پێنج شەممە دەبێت لەسەر سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و قەزاو ناحیەکانى وەک چوارتا بەرزنجە ماوەت چەمچەماڵ تاسڵوجە سەنگاو قەرەداغ پێنجوێن وە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان لەکاتى باران بارین بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت . رۆژى پێنج شەم کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×