پارتی: هیچ ئاسته‌نگییه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
  2023-03-08       296       

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان سورن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا و له‌ئێستادا هیچ ئاسته‌نگییه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌نجامندانی هه‌ڵبژاردن.

ئاوێنه‌: مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كورسی پێكهاته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، "پێمان باشه‌ لێگه‌ڕێین پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار بده‌ن به‌ چ شێوازێك به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا پێویستمان به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی هه‌یه‌، وه‌كو پارتی پشتیوانی له‌ خوشك و برا ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ین ببنه‌ خاوه‌نی كورسی كۆتا له‌ په‌رله‌مانی كوردستاندا".

وته‌بێژی پارتی باسی له‌وه‌شكرد، "کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەردو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو وردەکارییەکانی کۆبونەوەی پێشو بو، کە بۆئەوەش پێویست بو راوێژ بە مەکتەب سیاسی هەردوولا بکرێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×